Skip to content

DevelopersTree/KurdishResources

Folders and files

NameName
Last commit message
Last commit date

Latest commit

 

History

14 Commits
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 

Repository files navigation

Kurdish Resources

A repository for resources in Kurdish Language

هەوڵ دەدەین لێرە ئەو داتا و سەرچاوانە دابنێین کە پێمان وایە خزمەتی باش بە زمانی کوردی دەکات. هەموو کەس بۆی هەیە ئەو داتایەی ئێرە بەکاربهێنێت. ئەگەر تۆش هەر شتێکت هەیە سوپاست دەکەین بۆمانی بنێری

تکایە لە کاتی بەکارهێنانی داتا و سەرچاوەکانی ئێرە، ئاماژە بە پڕۆژەکە بکە و ئەگەر کرا بەستەرێک لە پڕۆژەکەت بۆ ئێرە دابنێ. بۆ ئەوەی هەم خەڵکی دیکە پێی ئاشنابن و هەمیش ڕێز لە ماندووبوونی هەموو بەشداربووان بگیرێت.

چەند کۆرپەسێکی تێدایە کە بە کڕاولکردنی وێبسایتە کوردییەکان کۆکراونەتەوە.

لیستی وشەکان

پێکهاتووە لە داتای چەند فەرهەنگێک نزیکەی ٩٥ هەزار وشەی بێهاوتای تێدایە. بەڵام پیتی ناستانداردی تێدا بەکارهاتووە (کێشەی ک، بزوێنی کورت و هـ ) بۆیە پێویست دەکا پیتەکان جاکبکرێنەوە

Credit: Barham A. Ahmed

وشەکانی ویکیپیدیای کوردیین کە بەهۆی بۆتێکەوە کۆکراونەتەوە. نزیکەی ١١٧ هەزار وشەی تێدایە. بەڵام پێویستی بە خاوێنکردنەوە هەیە.

پێکدێت لە سەرچاوەی نوسینیەکانی ناو ماڵپەری ئاڵەکۆک تێکەڵکراوە بە سەرچاوەی ١ و ٢ م کە لێرەدا ئاماژەی پێکراوە نزیکەی ٣٠٠،٠٠٠ وشە و دەستەواژەی تێدایە

هەندێک بیرۆکە بۆ خاوێنکردنەوەی لیستەکان

دەتوانین بە هۆی چەند یاسایەکی سادەی ڕێزمانی کوردی لیستەکان تا ڕاددەیەکی باش خاوێن بکەینەوە ئەگەر هەر بیرۆکەیەکی دیکەت هەیە، بۆمانی بنێرە.

  1. لە ڕێنووسی ئارامییدا وشە بە پیتی بزوێن دەستپێناکات

  2. ئەگەر دوو "ی" لە کۆتایی وشەیەک هەبوون، ئەوا لانی کەم یەکێک لە "ی" ـەکان بەشێک نییە لە وشەکە و ئامرازی پەیوەندی یان جێناوی لکاوە. بۆ نموونە: کانیی

  3. ئەگەر وشەکە کۆتایی هاتبوو بە "ی" ئەوا ئەگەری زۆرە "ی" ـەکە بەشێک نەبێت لە وشەکە. بۆ دڵنیابوونەوە دەتوانین سەیرکەین بزانین هیچ وشەیەکی دیکە هەیە لە لیستەکەدا کە بەو وشەیە بچێت و تەنها "ی" ـەکەی کۆتایی نەبێت؟ بۆ نموونە: کردنی -> کردن

  4. ئەو وشانەی کە کورتترن لە ٣ پیت ئەگەریان زۆرە کە هەڵەبن. بەڵام دەىێت ئاگاداربین کە هەندێک وشە هەن کە بزرۆکەیان هەیە و بزرۆکەکە دیار نییە، بۆیە بە ٢ پیت دێنە بەر چاو: دڵ، کڕ، پڕ. ئەو جۆرە وشانەش دەتوانین بەوە بناسینەوە کە هیچ پیتێکی بزوێنی دیارییان تێدا نییە.

  5. ئەو وشانەی کە "و" یان لە پێشە زۆر جار واوەکە بەشێک نییە لە وشەکە و بەڵکو واوی عەتفە. ئەوەش دەکرێ وەک خاڵی 3 مامەڵەی لەگەڵ بکرێت

  6. وشە بە پیتی "ر" دەستپێناکات

  7. وشە بە پیتی "ل" دەستپێناکات

بە سوودوەرگرتن لە پڕۆگرامسازی و بەکارهێنانی ئامرازی شیاو بۆ نموونە دەتوانین بە ئاسانی ئەو وشانە بدۆزینەوە کە ئەو یاسایانە دەیانگرێتەوە و بەوەش خاوێنکردنەوەی لیستەکان زۆر ئاسانتر دەبێت.

لینکە بەسوودەکان

Releases

No releases published

Packages

No packages published